داعش دوو برای کوردیان لە خانەقین کوشت

شۆفێری بارهەڵگر بوون و هەریەکەیان چوار منداڵی هەیە

K24 - گەرمیان

چوار شۆفێری بارهەڵگر کە دووانیان برای یەکترن و کوردن، درەنگانی شەوی رابردوو کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و کوژران.

رووداوەکە لە گوندی دەککـەی سەر بە قەزای خانەقین، لەنزیک بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی عێراق روویداوە. بەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 27-8-2020) هێزەکان تەرمی هەرچوار کەسیان لە شوێنی کوشتنیان هەڵگرتووە.

جمهوور رۆستەم، جێگری لیوای سێی هێزەکانی پیادەی پێشمەرگە بە کوردستان24ـی راگەیاند "ئەو شۆفێرانە، لەنێو دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بوون، کاتێک کەوتوونەتە نێو بۆسەی چەکدارانی داعش و دوای کوشتنیان، ئۆتۆمبێلەکانیشیان سووتێنراوە.

ئەو دوو برایەی کوژراون ناویان سامان و لوقمان داودە، کوردن و هەریەکەیان خاوەنی چوار منداڵە. هەردوو بارهەڵگریش باری مریشکیان پێبووە و لە رێگا بوون لە گەرمیانەوە بەرەو دیالە کاتێک کەوتوونەتە نێو بۆسەکە.

 

 

هـ.ر.