دوو دراوسێ، وڵاتی دوو رووبار ده‌خنكێنن
K24 - هه‌ولێر:
عێراق، كه به وڵاتی دوو رووباره‌كه (دیجله و فورات) ناسراوه، ترسی ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته سه‌ر: له‌لایه‌ن دوو دراوسێكه‌ی، كه عێراق و ئێرانن تینوو بكرێت، ترسی گه‌وره‌تریش وشكبوونی هه‌ردوو رووباره‌كه‌یه به‌هۆی ئه‌و به‌نداوانه‌ی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی هه‌ردوو رووباره‌كه دروستیان كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، جووتیارانی به‌سره زیانمه‌ندترینن و خه‌ریكه له بێ ئاویدا كشتوكاڵه‌كه‌یان له‌ناوده‌چێت.
یه‌كێك له‌و جووتیارانه ده‌ڵێت: "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له ئاو و نه‌بوونی ئاوی سازگار، باخچە خورماكه‌مان وشك بوو، كه له باشترین جۆری خورما بوو و هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كرا، كه‌چی ناچاربووین زه‌وییه‌كانمان جێبهێڵین".
لای خۆیه‌وه مه‌هدی حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، رێژه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له توركیا و ئێرانه‌وه دێته ناو خاكی عێراق، بەڕێژەی 50% كه‌می كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دروستكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌نداو له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات.
حه‌مدانی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تەكه‌ی كار له‌سه‌ر ستراتیجییه‌تێك ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی عێراق له دۆسیه‌ی ئاودا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا ساڵی 2035 ده‌گاته چ دۆخێك، كه خراپترین سیناریۆكان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.
دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته ئاوی سازگاری خواردنه‌وه، بۆ هه‌مووان به‌رده‌ست بێت.
یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی ئاویش خستوویه‌ته‌ڕوو: دروستكردنی به‌نداوێكی نوێیه له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین و له‌وێشه‌وه پڕۆژه‌ی كه‌ناڵێكی ئاویی سازگار بۆ ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی باشووری عێراق.
حه‌مدانی ده‌شڵێت: "ئه‌و به‌نداوه یه‌كێك ده‌بێت له گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانی عێراق، كه له دوای ساڵی 2003ـوە دروستكرابێت، زۆر سوودی هه‌یه، له‌وانه زیادكردنی وزه و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌غدا له كاتی وه‌زری بارانبارین و لافاودا".
له ساڵی 2018، كێشه‌ی ئاوی سازگاری خواردنه‌وه له پارێزگاكانی باشووری عێراق سه‌ریهه‌ڵدا، به‌وهۆیه‌وه‌ش دۆسیه‌ی ئاو هاته‌وه سه‌رووی كێشه‌كانی دیكه، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 24 هه‌زار هاووڵاتی له به‌سره به‌هۆی ئاوی ناساز ژه‌هراوی بوون.
ئەو وەزیرە هەروەها دەڵێ دوای ئه‌وه‌ی عێراق چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ، به‌شی عێراقیش بدات، به‌وجۆره عێراق كێشه‌ی كه‌مئاوی نابێت.
حه‌مدانی گه‌شبینه به‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له توركیا و ئێران، بڕی ئاوی پێویست بۆ عێراق به‌ربده‌نه‌وه كه به‌شی خۆیه‌تی.