ئافرەتێكی پەنابەر بە مردوویی دۆزرایەوە و كۆرپەكەی لە تەنیشتییه‌وه‌ لە رەوشێكی خراپدا بوو

سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا داوای لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

K24- ھەولێر

پۆلیسی سكۆتلەندا تەرمی ئافرەتێكی پەنابەری ئەفریقی لە ژوورەكەی خۆیدا دۆزییه‌وه‌ و كۆرپەلە شیرخۆرەكەی لە تەنیشتییه‌و بووە و بەھۆی برسیەتییەوە لە رەوشێكی تەندرووستی خراپدا بوو.

بەپێی كەناڵی "روسیا الیوم"، پێدەچێت ئافرەتەكە دەمێك بێت گیانی لە دەستدابێت.

نیكۆلا ستۆرجن، سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا داوای لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلەی لە بارەی رووداوەكە كرد.

رووداوەكە مشتومڕێكی زۆری له‌ناو كۆمه‌ڵگای سكۆتله‌ندا به‌دوای خۆیدا ھێناوه‌.

سەرچاوە: RT