فه‌ره‌نسا: داعش هێشتا مه‌ترسییه و راهێنانی زیاتر به هێزه عێراقییه‌كان ده‌كەین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا "فلۆرەنس پارلی" به به‌رپرسانی عێراقی راگه‌یاندووه داعش هێشتا مه‌ترسییه و راهێنانی زیاتر به هێزه عێراقییه‌كان ده‌كەن.
"فلۆرەنس پارلی"، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، داعش هێشتا مه‌ترسییه و فه‌ره‌نسا پشتیوانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانی سه‌ربازی زیاتر به هێزه‌كانی عێراقی بكه‌ین. پشتیوانی و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕیوه بۆ پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان و كاری هاوبه‌ش.
هه‌روه‌ها له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كه‌ی، جومعه عه‌ناد، ناوبراو رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا فراوان ده‌كه‌ین به ئامانجی به‌ده‌ستخستنی چه‌كی پێشكه‌وتوو و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و سه‌ربازی.