ئه‌مه‌ریكا داوایه‌ك له رووسیا ده‌كات
بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی پێكدادان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) داوای له رووسیا كرد، به‌یه‌كه‌وه كار به رێكاره‌كانی خۆبه‌دوورگرتن له پێكدادانی نێوانیان له سووریا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، له نێوان كاروانه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا گرژی درووست بوو.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، "جۆناثان هوفمان" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ئێمه هۆشداریمان به رووسه‌كان داوه و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه له ره‌فتاره مه‌ترسیدار و ناماقووڵهكانیان".
گوتیشی: "ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین، هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و رێكارانه‌ی دهستنیشانكرابوون به مه‌به‌ستی خۆبه‌دوورگرتن له پێكدادانی نێوان كاروانهكانمان و پارێزگاریكردن له مافی خۆمان له حاڵه‌تێكدا، ئه‌گه‌ر كاروانهكانمان تووشی مه‌ترسی بوون".
ئه‌مه‌ریكا، سوپای رووسیا به ره‌فتاری "ههراسانكارانه" تۆمه‌تبار ده‌كات و پێی وایه كاروانی سه‌ربازی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له سووریا له لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه، جاڕس و ههراسانكراوون و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی پێكراوون.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای ره‌تكردنه‌وه و رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان پابه‌ندی ئه‌و رێكاره خۆپارێزیانهن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له به‌ركه‌وتنی كاروانه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بپارێزن.