ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ململانێكان له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا زیاتر بووه
K24 – هه‌ولێر:
دەریایەك وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو، بەھۆی پەلھاوێشتنەكانی توركیا بۆ دۆزینەوەی گاز و وەڵامدانەوەی ئەوروپا بە رەوانەكردنی كەشتی جەنگی و مانۆڕی سەربازی لەلایەن فەرەنسا و ئەڵمانیاوە، بۆی ھەیە لەھەر چركە ساتێك‌دا، بە رووی وڵاتانی ناوچەكەدا بتەقێتەوە و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر جیھاندا ھەبێت.
ئه‌ژین قادر، بێژه‌ر و ئیدیتۆری ئابووری كوردستان24، له گرافیكێكدا زانیاری ورد له باره‌ی ململانێكانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌خاته‌ڕوو.