شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له‌ سبه‌ی شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لە ئەنجامى هاتنى شەپۆلێکى گەرما بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق، پێشبینى دەکرێت لەسبە رۆژى شەممەوه‌ پلەکانى گەرما روو لە بەرزبونەوە بکه‌ن، بەشێوەیەك بەرزترین پلەکانى گەرمای ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەى خوارەوە بێت:

هەولێر 43 - 44 پلە

سلێمانى 41 - 42 پلە

دهۆك 40 - 42 پلە

هەڵەبجە 41 - 43 پلە

کەرکووك  45 - 46 پلە

پێشبینىش دەکرێت ئەم شەپۆلە زیاتر لە ماوه‌ی یەك حەفتە بخایەنێت.

H.B