عێراق فڕۆكه‌ی تارمایی جه‌نگی له رووسیا دەكڕێت
K24 - ھەولێر
هه‌رچه‌نده عێراق به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كۆرۆنا و ئابووری به‌دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری فۆربێسی ئه‌مەریكی، حكومه‌تی عێراق به‌نیازه فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێس ی‌و 57ی تارمایی له رووسیا بكرێت.
گۆڤاره‌كه پشتی به زانیاریی میدیاكانی رووسی به‌ستووه، كه له سه‌ر زاری پشكنه‌رێكی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به ناوی عیماد زوهه‌یری بڵاویانكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراق پلانی كڕینی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌ی هه‌یه، له كاتێكدا رووسیا جگه له چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هێشتا به مه‌به‌ستی فرۆشتنه‌وه‌ی به وڵاتان ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆی فڕۆكەی (Su-57)ی تارمایی به‌رهه‌م نه‌هێناوه.