17 كەسی دیكە بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستدا

نوێترین ئامار بڵاوكرایه‌وه‌

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد لەو ماوەیەدا 17 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارە 540 كەسی دیكە لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 293 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19

                         ژمارە (١٨٦)

١. کەرەنتین:       (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)

٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشکنین:        (٥٠٧١ پشکنینی نوێ)

(١٣٣٣ هەولێر)، (٦٦٧ سلێمانی، ١٣٩ گەرمیان)، (٢٩٠٢ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو:       (٥٤٠ تووشبووی نوێ)

(١٣٨ هەولێر)

(١١٥ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)

(٢٤١ دهۆك)

(١٤ هەڵەبجە)

٤. چاکبوون:      (٢٩٣ چاکبوون)

(٢١٧ هەولێر)

(١٨ سلێمانی، ٤٢ گەرمیان)

 (١٦ هەڵەبجە)

٥. مردن:          (١٧ مردن)

(١٤ هەولێر)

(١ سلێمانی)

(٢ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١       (٢١٨٣٠ دەرچوو)

پشکنین  ٣٠٨٦٣٩               (١٢٣٨٩٧ هەولێر، ٨٧٠٦٢ سلێمانی، ٩٤٨٣٨ دهۆك، ٢٨٤٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٨١٦١               (١١٦٣١ هەولێر، ١١٧٧١ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٨٦٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٧٦٧٩            (٧٤٢٥ هەولێر، ٨٠١٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٩٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٤٣٣      (٣٨٠٧ هەولێر، ٣١٦٥ سلێمانی، ٢٤٠٣ دهۆك، ٥٨ هەڵەبجە)

مردن ١٠٤٩            (٣٩٩ هەولێر، ٥٨٧ سلێمانی، ٤٦ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٣٠ی ئاب ٢٠٢٠