هه‌ده‌په‌ داوای دانوستانی‌ نێوان كورد و توركیا ده‌كات

ھەدەپە داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیه‌كی پەرلەمانی توركیا سەبارەت بە پرسی كورد دەكات

K24 - ھەولێر:

هه‌ده‌په‌، بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد، به‌ ناڕاسته‌وخۆ داوای دانوستان له‌ په‌كه‌كه، حكومه‌تی توركیا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ی كرد‌.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌ده‌په‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانی تووركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرسی كورد ئەنجامبدرێت و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داوا له‌ حكومه‌ت، ئۆپۆزیسیۆن و لایه‌نه‌كانی كوردی بكرێت چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی كورد بخه‌نه‌ڕوو.

داوای له‌ ته‌واوی لایه‌نەكانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ پرسی كورد كرد له‌ پێناو چاره‌سه‌ر و كۆتایهێنان به‌ شه‌ڕو خوێنڕشتن هاوكار بن.