ژماره‌یه‌ك كورد خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا كاندیدكردووە
K24 - بێڵفێڵد/ ئەڵمانیا:
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییەکان لە هه‌رێمه‌كانی باکووری راین لە ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد، كه وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌و وڵاته كردووه و تێیدا گیرساونه‌ته‌وه، لە شاره جیاوازه‌كان خۆیان کاندید کردووە و لەو هەڵبژاردنەدا بەشدارن و ده‌یانه‌وێت ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنن.
رۆدی یەكێكە لە سێ كاندیدی لیستی گرووپی كوردی بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانی لە ھەرێمی وەسفالەن، ھەر لە ئێستاوە ئامادەكارییەكانی خۆی دەكات و باسی پلانی خۆی دەكات.
ركابەرییەكی توند لەنێوان 24 لیست ھەیە بۆ بەدەستخستنی 17 كورسی. جاری یەكەمیشە لە ھەڵبژاردنەكاندا كورد لیستێكی تایبەت بەخۆی دەبێت.
ھەر لە ئێستاوە ھاووڵاتیان دەتوانن بەشداری لە ھەڵبژاردن بكەن چ بە شێوەی نۆرمال یان بە رێگای "ئۆن لاین"، كە بۆ ھەر كەسێك كۆدێك بە رێگای پۆستەوە دەڕواته ماڵەوە و ئەویش بە مۆبایل یان ئیمێل دەتوانێت دەنگ بدات و نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت.