كچه ده‌رچووییه‌كی زانكۆ ده‌یه‌وێت به به‌هره‌كه‌ی ژیان تاقیبكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خه‌ڵات سابیر، ده‌رچووی به‌شی زمانی كوردی و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زانكۆی ته‌واوكردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه رێگه‌یه‌كی جیاواز بۆ ژیان بگرێته به‌ر و سوود له به‌هره‌ی منداڵی خۆی وه‌ربگرێت، كه ئاره‌زووی وێنه كێشانی هه‌بووه و سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌و كاره بكاته‌وه.
خه‌ڵات، دوای كاركردنی به فلچه و بۆیه و كێشانی ژماره‌یه‌ك تابڵۆ، وه‌ك شێوه‌كارێك بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، تابڵۆكانی له رێی سۆشیال میدیا بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م، پاره‌ی ره‌نگ و تێچووی تابڵۆكانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌ڵات هه‌ژمارێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كردووه‌ته‌وه و له‌پاڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی تابڵۆكانی نرخیان له‌سه‌ر داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كڕیارێكی لێ هه‌ڵبكه‌وێت له رێی دیلیڤه‌رییه‌وه تابڵۆكه‌ی بۆ ره‌وانه بكات.
له لێدوانی‌دا بۆ سایتی كوردستان24، خه‌ڵات باسی له‌وه‌كرد، هه‌رچه‌نده كاره‌كانی ساده بن، به‌ڵام هه‌ڵگری خه‌ون و هیوای زۆرن بۆ داهاتوو.
ئه‌و گوتیشی: ئه‌وه‌ی له تابڵۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نگه دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌كی خۆم بێت به جۆرێك كه ره‌نگ و وێنه‌كان ده‌دوێن و هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكی هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، خه‌ڵات باسی له بیرۆكه‌ی خۆی و براكه‌ی كرد و گوتی: بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له رێی سۆشیالمیدیاوه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، برا بچووكه‌كه‌م تابڵۆكان له بازاری هه‌ولێر نمایش بكات و به نرخێكی هه‌رزان دایان بنێین بۆ فرۆشتن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌و كاره‌م به‌رده‌وام بم.
ئه‌و روونیشیكرده‌وه، پێویستی ماددی و هه‌لومه‌رجی شیاوی بۆ كاری هونه‌ره‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه، بۆیه هه‌ندێكات ئه‌گه‌ر بۆیه‌ی ته‌واو بێت، ناچار ده‌بێت چاوه‌ڕێی فرۆشتنی تابڵۆكانی بكات تا بتوانێت بۆیه‌ی پێ بكڕێته‌وه و كاری نوێ بكات.