ئه‌نقه‌ره ئیدانه‌ی سووتاندنی "قورئانی پیرۆز" له ماڵمۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، قسه‌ی له‌باره‌ی سووتاندنی "قورئانی پیرۆز" له شاری "مالمۆ"ی سوید كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و ره‌فتاره گورزێكی به‌هێزه له رۆشنبیری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و به‌هاكانی ئه‌وروپا دراوه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن، گوتی: "ئه‌وان دانه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز له ئه‌وروپا ده‌سووتێنن و دواتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، گوایه به‌رگری له عه‌قڵ، زانست، ئازادی و دادوه‌ری ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "ئه‌وان هه‌ر كه‌سێك وه‌ك خۆیان نه‌بێت، به دوژمنی ئازادی و كۆنه‌په‌رست وه‌سفی ده‌كه‌ن".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، دوێنێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، كرده‌ی سووتاندنی "قورئانی پیرۆز"ی له شاری "ماڵمۆ"ی سوید ئیدانه كرد.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، سێ كه‌س له ئه‌ندامانی حزبی "هێڵی توندڕه‌و"ی دانیماركی له شاری "ماڵمۆ"ی سوید، دانه‌یه‌ك له "قورئانی پیرۆز"یان سووتاند، كه كتێبی پیرۆزی ئاینی ئیسلامه و موسڵمانان یه‌كده‌نگ له‌سه‌ر ئاسمانیی بوونی كتێبه‌كه‌یان.