خانه‌نشينى سه‌ره‌تاى ژيانه يان كۆتايى؟!
با تۆڵه له هه‌ژارى بكه‌ينه‌وه!
با خانه‌نشينى بكه‌ينه‌وه سه‌ره‌تاى ژيان، با ئه‌وانيش بۆيان هه‌بێت خه‌ون ببين!
سندوقى خانه‌نشينى هه‌نگاوێكى تر له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاست
خانه‌نشينى سه‌ره‌تاى ژيانه يان كۆتايى؟!
چه‌ترى مووچه‌ى خانه‌نشينى ژماره‌يه‌كى زۆرى به‌ساڵاچووى گيرفان به‌تاڵ داناپۆشێت و سيسته‌مى مووچه‌ى خانه‌نشينى به‌شێكى زۆرى كرێكاره‌كان ناگرێته‌وه كه له كه‌رتى تايبه‌ت كار ده‌كه‌ن له وڵاتانى دواكه‌وتوو. هه‌ندێكجار ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى چه‌ترى خانه‌نشينى نايانگرێته‌وه دوو ئه‌وه‌نده‌ى ژماره‌ى ئه‌وانه‌ن كه ده‌كه‌ونه ژێر چه‌تره‌كه.
به ساڵاچوونى دانيشتووان ديارده‌يه‌كى گه‌شه سه‌ندووى به‌رده‌وامه و يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين ئاڵنگارييه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جيهان، وه كاريگه‌رى هه‌يه له‌سه‌ر ئابوورى جيهان و به‌رنامه‌ى حكومه‌ته‌كان و كواليتى ژيانى خانه‌نشينان و به‌ساڵاچووان. به‌ساڵاچوونى دانيشتووان كردارێكى گواستنه‌وه‌ى ديموگرافييه له به‌رزى تێكڕاى له‌دايك بوون و مردن بۆ نزمبوونه‌وه‌ى. به‌مجۆره ژماره‌ى دانيشتووانى به‌ساڵاچوو زياد ده‌كات به‌ڕێژه‌يه‌كى زياتر له گه‌شه‌ى تێكڕاى دانيشتووان.
به‌هۆى خراپى گوزه‌رانى خانه‌نشينان خانه‌نشينى بۆته دێوه‌زمه‌ى فه‌رمانبه‌ران. فه‌رمانبه‌ران هه‌ر له‌سه‌ره‌تايى دامه‌زراندنيانه‌وه به ترس و دڵه‌ڕاوكێ چاوه‌ڕێ ى ئه‌و كاته ترسناكه‌ن كه تێيدا خانه‌نشين ده‌بن، وه‌ك ئه‌وه‌ى به چاوى كراوه به‌ره‌و مه‌رگ و گۆڕيان به‌رن!
ژيانى ئاسايى مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئاسايى، له ڕۆژهه‌ڵات بێت يان ڕۆژئاوا، له باكوور بێت يان باشوور، له سێ قۆناغ پێك دێت. قۆناغى يه‌كه‌م: قۆناغى منداڵى و خوێندن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ژيان. قۆناغى دووه‌م: قۆناغى كاركردن و هاوسه‌رگيرى و پێكه‌وه‌نانى خێزان و دابينكردنى بژێوى ژيان. قۆناغى سێيه‌م: قۆناغى ئارامى و حه‌سانه‌وه دوور له دڵه‌ڕاوكێ و گه‌شتكردن و چێژوه‌رگرتن له ژيان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگى سيسته‌مى ئابوورى له‌هه‌ر وڵاتێك تێكچوو ئه‌وا قۆناغه‌كانى ژيانى مرۆڤيش ده‌شێوێت. قۆناغى منداڵى و خوێندن ده‌بێته قۆناغى سه‌رگه‌ردانى و دابڕان له خوێندن، قۆناغى كاركردن و دابينكردنى ژيان ده‌بێته قۆناغى بێكارى و گرفتارى و هه‌ژارى و په‌راوێزخستن، قۆناغى خانه‌نشينيش كه پێويسته قۆناغى ئارامى و حه‌سانه‌وه و گه‌شتكردن و چێژوه‌رگرتن بێت له ژيان ده‌بێته قۆناغى زه‌ليل بوون و نه‌خۆشى و هه‌ژارى و دووباره گه‌ڕانه‌وه به‌دواى كار بۆ په‌يداكردنى بژێوى، به‌ڵام كارێك كه له‌گه‌ڵ تواناى جه‌سته‌يى و ده‌رونييان ناگونجێت، هه‌ژارى و نه‌بوونى و نه‌خۆشى و ناخۆشى و په‌راوێزخستن و بێ ده‌سه‌ڵات بوون له‌هه‌موو لايه‌كه‌وه وه‌ك سه‌گى هار به‌رده‌بنه جه‌سته و ده‌روونيان!
له هه‌ندێك وڵات داوا ده‌كرێت ته‌مه‌نى خانه‌نشينى كه‌مبكرێته‌وه تاكو خانه‌نشينان بتوانن دواى ساڵانێكى زۆر له كاركردن چێژ له خانه‌نشينى وه‌رگرن و قه‌ره‌بووى ڕابردوو بكه‌نه‌وه، ده‌ست بكه‌ن به ژيانێكى نوێ و ئاواته به‌دينه‌هاتووه‌كانيان به‌دى بهێنن، وه‌ك گه‌شت و سه‌يران و خليسكانى سه‌ربه‌فر و به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆش له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانيان. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ونه بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌سته‌به‌ر نييه، له به‌رامبه‌ردا له هه‌ندێك وڵاتى تر داوا ده‌كرێت ته‌مه‌نى خانه‌نشينى درێژ بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشينى به‌شى پێداويستييه سه‌ره‌كييه‌كانى ژيانيان ناكات. تێپه‌ڕ بوونى ته‌مه‌ن چاوه‌ڕوانكراوه و ڕاستييه‌كى نكوڵى لێ نه‌كراوه هه‌رچه‌نده هه‌وڵى دواخستنيشى بده‌ين، بۆيه پێويسته خۆمان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ئاماده بكه‌ين. له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونى ئاستى بژێوى و ته‌ندروستى له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان ته‌مه‌نى دانيشتووان درێژتر ده‌بێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هاتنى ساڵى 2050 ڕێژه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌نه ته‌مه‌نى 65 ساڵى و سه‌ره‌وه‌تر دوو هێنده زياد بكات و له (10%) ببێته (20%). ئه‌و كات (80%) به‌ساڵاچووانى جيهان كه ژماره‌يان (1.3) مليارێك و سێ سه‌د مليۆن ده‌بێت له وڵاته كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان بژين.
ئايا ئه‌و وڵاتانه ئاماده‌ييان تێدايه بۆ دابينكردنى مووچه‌ى خانه‌نشينى و چاودێرى كۆمه‌ڵاتى و ته‌ندروستى بۆ ئه‌و هاوڵاتييانه‌ى ده‌گه‌نه ته‌مه‌نى خانه‌نشينى و به‌ساڵاچوون؟ ئايا كاريان كردووه بۆ دابينكردنى ده‌رامه‌تى پێويست بۆ ژيانێكى سه‌ربه‌رزانه له ته‌مه‌نى خانه‌نشينى؟ ئايا ئه‌و وڵاتانه ئينساف و دادپه‌روه‌ر ده‌بن له دابه‌شكردنى ده‌رامه‌ت له نێوان نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوو؟
باش‌ترين سيسته‌مى خانه‌نشينى له‌جيهان
له‌ڕاستيدا هيچ سيسته‌مێك و سياسه‌تێكى مووچه‌ى خانه‌نشينى نييه كه بۆ هه‌موو وڵاتان گونجاو بێت. به‌ڵام له جياتى لاسايى كردنه‌وه‌ى ته‌واوى سيسته‌مێك پێويسته سيسته‌مێكى خۆماڵيمان هه‌بێت گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى و ديموگرافى وڵاتى خۆمان، به سوود وه‌رگرتن له ته‌كنيكه داراييه‌كانى وڵاتانى پێشكه‌وتوو له‌و بواره و گوشراوى بيرۆكه‌كان و فه‌لسه‌فه‌كانيان وه‌ربگرين، تاكو بتوانين باش‌ترين رێگا بدۆزينه‌وه بۆ زيادكردنى داهاتى سندوقى خانه‌نشينى بۆ زيادكردنى برى مووچه‌ى خانه‌نشينى و فراوانكردنى چه‌ترى مووچه‌ى خانه‌نشينى تاكو زۆرترين ژماره‌ى به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته و نه‌خۆش و چينه شايسته‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگا له‌خۆ بگرێت و له ژێر چڕنووكى هه‌ژارى ڕزگاريان بكه‌ين.
پێنوێنى مووچه‌ى جيهانى كۆمپانياى (ملبۆرن ميرسير) له ڕێگاى ڕوپێوێكى جيهانى له (37)وڵات كه دوو له‌سه‌ر سێى دانيشتوانى جيهان ده‌گرێته‌وه له ڕێگاى (40) پێوه‌ره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سيسته‌مى مووچه‌ى خانه‌نشينى وڵاتان ده‌كات بۆ زانينى ئاست و تواناى دابينكردنى مه‌رجه‌كانى ژيانێكى سه‌ربه‌رزانه بۆ خانه‌نشينه‌كانيان. به پێ ى ئه‌و پێنوێنه سيسته‌مى خانه‌نشينى وڵاتى سويد ڕيزبه‌ندنى پێنجه‌مى گرتووه له‌سه‌ر ئاستى جيهان هه‌رچه‌نده سيسته‌مى خانه‌نشينييه‌كه‌ى سيسته‌مێكى گشتگير و كامڵه و هه‌موو هاوڵاتييان و دانيشتوانى بێگانه‌ش له‌و وڵاته له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه ڕۆژێك له ژيانيان كاريان نه‌كردووه!
سيسته‌مى خانه‌نشينى سويد ژێرخانێكى گشتگيرى هه‌يه و زۆربه‌ى ئيمتييازاته باشه‌كان دابين ده‌كات بۆ خانه‌نشينه‌كان، وه‌ك مووچه‌ى خانه‌نشينى جێ‌گير و هاوكارى شوێنى نيشته‌جێبوون و چاودێرى ته‌ندروستى خۆڕايى. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به پێ ى ئه‌و پێوه‌ره پۆلێن كراوه له گروپى (B) وه پێويسته هه‌ندێك چاكسازى له سيسته‌مه‌كه‌ى بكات تاكو بگاته ئاستى وڵاتانى پۆلێنكراو له گروپى (A) كه ته‌نها دوو وڵات له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌وانيش هه‌ردوو وڵاتى هۆڵه‌ندا و دانمارك ن، چونكه ئه‌و دوو وڵاته باش‌ترين سيسته‌مى خانه‌نشينييان هه‌يه له‌ڕووى ئاست و جۆرى خزمه‌تگوزارى و به‌هاى مووچه‌ى خانه‌نشينى له‌سه‌ر ئاستى جيهان.
سندوقى خانه‌نشينى وه‌ك به‌شێك له سندوقى سه‌روه‌رى
سندوقى سه‌روه‌رى بريتيه له كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى زياده‌ى بوودجه‌ى وڵات بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌وه وه‌به‌رهێنان له بازاڕه داراييه‌كان و كرينى پشك و قه‌واڵه‌ى بيانى. سندوقه سه‌روه‌رييه‌كان به مه‌به‌ستى فره‌چه‌شنكردنى داهاتى وڵاته نه‌وتييه‌كانه، چونكه كاتێك نرخى نه‌وت به‌رزه زياده دروست ده‌بێت له بووجه‌ى گشتى، به‌ڵام كاتێك نرخى نه‌وت دا ده‌به‌زێت كورتهێنان دروست ده‌بێت. بۆيه پێويسته سه‌رچاوه‌يه‌كى تر‌ى داهات هه‌بێت بۆ پاره‌داركردن له كاتى قه‌يران. له وڵاتانى پيشه‌سازى پێشكه‌وتووش ئه‌م سندوقانه هه‌ن چونكه ئه‌وانيش زياده‌يان هه‌يه له بوودجه‌ى گشتى.
سندوقه‌كانى سه‌روه‌رى و وه‌به‌رهێنان و خانه‌نشينى بۆ ئه‌وه‌يه كاريگه‌رى قه‌يرانه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه و پارێزگارى له داهاتووى نه‌وه‌كانمان بكه‌ن و ژيانێكى سه‌ربه‌رزانه‌يان بۆ دابين بكه‌ن. بۆ نموونه سعوديه له پلانى ستراتيجى (2030) دا هه‌يه سندوقێكى سه‌روه‌رى گه‌وره دا بمه‌زرێنێت به سه‌رمايه‌ى دوو تريلۆن دۆلار تاكو يه‌ك تريلۆن دۆلار له ناوه‌خۆى وڵات بخاته وه‌به‌رهێنان و يه‌ك تريلۆن دۆلاريش له‌ده‌ره‌وه، به‌مجۆره ئه‌و وڵاته (30%) داهاتى گشتى له سندوقى سه‌روه‌رييه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئامانجه‌كانى سندوقه سه‌روه‌رييه‌كان
- پارێزگارى له ئابوورى نيشتمانى و بوودجه‌ى گشتى له مه‌ترسييه‌كانى قه‌يرانه‌كان به‌تايبه‌تى له كاتى دابه‌زينى نرخى نه‌وت له وڵاته نه‌وتييه‌كان.
- دابينكردنى دادپه‌روه‌رى له ڕێگاى دابه‌شكردنى داهات له نێوان نه‌وه‌كان له ڕێگاى زيادكردنى پاشه‌كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتوو سوودى لێ وه‌ربگرن.
- فره‌چه‌شنكردنى داهاتى حكومى.
- زيادكردنى يه‌ده‌گى دراوى بيانى.
- دابينكردنى پاره بۆ به‌رنامه‌كانى په‌ره‌پێدانى ئابوورى و به‌رده‌وامى دان به په‌ره‌پێدان.
- ده‌سته‌به‌ركردنى ئامانجى سياسى و ئابوورى و ستراتيجى.
- چاره‌سه‌ركردنى كاريگه‌رييه نه‌رێنييه‌كانى داهاتى سامانى سروشتى ئه‌وه‌ى ناو ده‌برێت به (نه‌خۆشى هۆڵه‌ندى).
سندوقى خانه‌نشينى (Pension Fund)
دامه‌زراوه‌يه‌كى داراييه هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ى ڕسوماتى خانه‌نشينى ناچارى و ئيخيارى بۆ ئه‌وه‌ى دواتر دابه‌شى بكاته‌وه سه‌ر خانه‌نشينه‌كان به‌مه‌به‌ستى دابينكردنى ژيانێكى شايسته و سه‌ربه‌رزانه بۆ خانه‌نشينان و چينه لاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه، وڵاتان ڕوو ده‌كه‌نه دامه‌زراندنى سندوقى خانه‌نشينى وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌ك بۆ پاره‌داركردن و دابينكردنى پێداويستييه‌كانى په‌ره‌پێدان له ماوه‌ى درێژ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێويسته ئاليه‌تى دروست و ئامرازى گونجاو ڕه‌چاو بكرێت بۆ وه‌به‌رهێنان و ڕاگرتنى هاوسه‌نگى له نێوان به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ندامانى خانه‌نشين و كۆمه‌ڵگا به شێوه‌يه‌كى گشتى.
هه‌ندێكجار كارى سندوقى خانه‌نشينى فراوانتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى كرێكاره په‌ككه‌وتووه‌كانيش بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سندوقى خانه‌نشينى بڕه پاره‌يه‌كى زۆرى تێدا كۆده‌بێته‌وه به‌شدارى ده‌كه‌ن له وه‌به‌رهێنان له بوارى جياواز، له زۆربه‌ى كۆمپانياكانى تۆماركراو له بۆرسه‌كانى جيهان پشكيان هه‌يه، گه‌وره‌ترين سندوقه‌كانى خانه‌نشينى خاوه‌نى زياتر له (20) تريلۆن دۆلارن. ئه‌مه‌ش ماناى وايه سندوقه‌كانى خانه‌نشينى له پێشه‌نگى كۆمپانياكانى وه‌به‌رهێنانن له جيهان. سندوقى خانه‌نشينى به پێى ئه‌و ياسايه كار ده‌كات كه بۆى داڕێژراوه، وه به‌پێى پێويست ده‌توانرێت گۆڕانكارى له كاره‌كانى بكات.
سندوقى خانه‌نشينى بۆ ئه‌وه‌يه ئه‌ندامانى سندوق ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى بۆ يه‌كترى دابين بكه‌ن به پاڵپشتى حكومه‌ت، بۆ دڵنيابوون له دابينكردنى مووچه‌ى خانه‌نشينى بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى. پێويسته پاره‌ى سندوقه‌كه بخرێته وه‌به‌رهێنان بۆ زيادكردنى پاره‌كه و پاراستنى.
سيسته‌مى خانه‌نشينى له وڵاتانى عه‌ره‌بى
سيسته‌مى خانه‌نشينى له وڵاتانى عه‌ره‌بى ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارى جياواز ده‌بنه‌وه، به تايبه‌تى گۆڕانكارى ديموگرافى كه له ئه‌نجامى كه‌مبوونه‌وه‌ى تێكڕاى له‌دايكبوون له ناو خێزانه‌كان درووست ده‌بێت. ئه‌و گۆرانكارييه‌ش بۆته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى سندوقى خانه‌نشينى، ئه‌مه‌ش حكومه‌ت ناچار ده‌كات كورتهێنانى سندوق له ڕێگاى بوودجه‌ى گشتى پڕ بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر داهاتى سندوقى خانه‌نشينى ته‌نها لێبڕينه‌كانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێت ئه‌وا هه‌بوونى سندوقه‌كه هيچ مانا و سوودى نابێت، چونكه ئه‌و لێبڕينانه بچنه‌وه ناو داهاتى گشتى و دووباره دابه‌شبكرێته‌وه يان بچێته سندوقى خانه‌نشينى و دابه‌شبكرێته‌وه هيچ جياوازى نييه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زيانيشى ده‌بێت به‌هۆى زياد بوونى هه‌ندێك خه‌رجى كارگێڕى. له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته پاره‌كانى بخرێته پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌مه‌به‌ستى زيادكردنى پاره‌كه، به‌ڵام پێويسته كردارى وه‌به‌رهێنانه‌كه له لايه‌ن كه‌سانى پسپۆر له وه‌به‌رهێنان سه‌رپه‌رشتى بكرێت و ته‌نها له‌و بوارانه بێت كه مه‌ترسى كه‌مبێت و داهاتى مسۆگه‌رى هه‌بێت.
گه‌وره‌ترين سندوقه‌كانى خانه‌نشينى له جيهان
وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان هه‌موويان په‌نايان بردۆته به‌ر سندوقى خانه‌نشينى به مه‌به‌ستى مسۆگه‌ركردنى مووچه‌ى چينێكى زۆر گرنگى كۆمه‌ڵگا كه چينى خانه‌نشينانن، چونكه ژماره‌يان به‌رده‌وام له به‌رز بوونه‌وه‌يه به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى مردن له ئه‌نجامى به‌ره‌وپێشچوونى بارى ته‌ندروستى و نزمبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ڕووداوه‌كان، له‌به‌رامبه‌ريشدا ڕێژه‌ى له‌دايكبوونى منداڵان له‌كه‌مبوونه‌وه‌يه له هه‌موو وڵاتانى پێشكه‌وتوو. سندوقه‌كه‌كانى خانشينى چيرۆكى سه‌ركه‌وتنى زۆريان هه‌يه، به‌ڵام لێره ناتوانين ئاماژه به هه‌موويان بكه‌ين و ته‌نها به‌كورتى باسى دوو له گه‌وره‌ترين سندوقى خانه‌نشينى ده‌كه‌ين له‌جيهان كه هه‌ردوو سندوقى خانه‌نشينى حكومى ژاپۆنى و نه‌رويژين.
سندوقى مووچه‌ى خانه‌نشينى حكومى ژاپۆنى (GPIF)گه‌وره‌ترين سندوقى خانه‌نشينى يه له‌سه‌ر ئاستى جيهان به سه‌رمايه‌ى تريلۆنێك و سێ سه‌د مليار دۆلار. ئه‌م سندوقه به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى له بوارى وه‌به‌رهێنان توانيويه‌تى به‌رده‌وام سه‌رمايه‌كه‌ى زياد بكات. ته‌نها له چواريه‌كى دووه‌مى ئه‌مساڵ (118.4) سه‌د و هه‌ژده مليار و چوارسه‌د مليۆن دۆلار قازانجى كردووه له ئه‌نجامى بوژانه‌وه‌ى بازاڕى پشكه‌كان له جيهان. ئه‌م سندوقه وه‌به‌رهێنانه‌كانى كردۆته دوو به‌ش به‌جۆرێك (50%)ى وه‌به‌رهێنانى له بازاڕه بيانييه‌كان بێت (25%) بۆ پشكه‌كان و (25%) بۆ قه‌واڵه‌كان. و (50%)ى وه‌به‌رهێنانى له ناوه‌خۆ بێت (25%) بۆ پشكه‌كان و (25%) بۆ قه‌واڵه‌كان. حكومه‌تى ژاپۆنى ده‌يه‌وێت زياتر په‌ره به سندوقه‌كه بدات و فراوانترى بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستى كردووه به دامه‌زراندنى زياترى شاره‌زايانى پرۆفيشناڵى وه‌به‌رهێنان، وه ئامانجێتى هێزى سندوقه‌كه بۆ پاڵپشتى و بره‌ودان به كۆمپانيا خۆماڵييه‌كان به‌كار بهێنێت.
دووه‌م گه‌وره‌ترين سندوقى خانشينى له جيهان سندوقى خانه‌نشينى حكومى يه له نه‌رويژ، له ساڵى 1990 دامه‌زراوه بۆ پاڵپشتى ئابوورى ئه‌و وڵاته له دواى نه‌وت، ئێستا سه‌رمايه‌كه‌ى زياتره له يه‌ك تريلۆن و سه‌د مليار دۆلار، وه‌به‌رهێنانه‌كانى ئه‌م سندوقه به‌م جۆره دابه‌ش بووه (50%) له وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و (50%) له ئه‌وڕوپا، وه‌به‌رهێنانه‌كانيشى به‌مجۆره‌يه (60%) كڕينى پشكى كۆمپانياكان و (35%) قه‌رزى جێ‌گير و (5%) له عه‌قارات. هه‌روه‌ها ئه‌م سندوقه پشكى هه‌يه له كۆمپانيامانى ئه‌پڵ و مايكرۆسۆفت و گوگڵ. ئه‌م سندوقه ئه‌توانێت تا په‌نجا ساڵى تر مانگانه (600) دۆلار بۆ هه‌موو هاوڵاتيانى نه‌رويژ (نه‌وه‌ك ته‌نها خانه‌نشينان) دابين بكات به‌بێ هه‌بوونى هيچ داهاتێكى تر‌ى حكومى!
له هه‌رێمى كوردستان له‌دواى ياساى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا سندوقى خانه‌نشينى سێيه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاست. له‌ڕێگاى سندوقى خانه‌نشينى و به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى وڵاتان ده‌توانين هيوا بگێڕينه‌وه، قۆناغى سێيه‌مى ژيان كه ته‌مه‌نى خانه‌نشينى يه بكه‌ينه‌وه دووباره له‌دايك بوونه‌وه به دابينكردنى ئاستێكى بژێوى شايسته و دابينكردنى بيمه‌ى ته‌ندروستى بۆ خانه‌نشينان. با سندوقى خانه‌نشينى بكه‌ينه هۆى سه‌قامگيرى ده‌روونى خانه‌نشينان و په‌ككه‌وتووان و چينه لاوازه‌كان كۆمه‌ڵگه، با دووريان خه‌ينه‌وه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ ى بژێوى ژيان و ته‌ندروستى باش. هه‌رچه‌نده كاره‌كه ئاسان نييه بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له كاتى هه‌بوونى قه‌يران ده‌ستمان كردووه به‌دامه‌زراندنى سندوقى خانه‌نشينى، به‌ڵام بڕينى ڕێگاى هه‌زار كيلۆ مه‌تريش به هه‌نگاوێك ده‌ست پێ ده‌كات، با به‌سه‌رخستنى ئه‌م سندوقه چه‌ترى مووچه‌ى خانه‌نشينى فراوان بكه‌ين، با ڕوو به ڕووى هه‌ژارى و ئازاره‌كانى به‌ساڵاچووان ببينه‌وه. با خانه‌نشينى بكه‌ينه‌وه سه‌ره‌تاى ژيان، با ئه‌وانيش بۆيان هه‌بێت خه‌ون ببين! ئه‌مڕۆ ئه‌وان له‌ژێر چڕنووكى هه‌ژارين، سبه‌ى ئێمه‌ين، با تۆڵه له هه‌ژارى بكه‌ينه‌وه!