پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی خوولی پایزەی دەکات
K24 - هەولێر
رۆژی چوارشممە خوولی پایزەی پەرلەمان دەستپێدەکات، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی پەرلەمان داوا دەکات گشت پەرلەمانتاران ئامادەبن بۆ تاوتوێکردنی دوو بابەت.
دانیشتنی ژماره یەکی ئاسایی خوولی پایزهی ساڵی دووهم له خوولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان، له كاتژمێر یەکى پاشنیوهڕۆی چوارشەممە دەستپێدەکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لەو دانیشتنەدا: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان) دەکرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای (فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان) دەکرێت.