عێراق گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵپه‌سارد
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی رایگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا تا سه‌ره‌تای مانگی ئوكتۆبه‌ر هه‌ڵپه‌سارد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا تا 1/10/2020 راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاری ئه‌و بڕیاره بكرێت.