كاره‌سات و كه‌ره‌سات!
لێره هه‌میشه به‌شی تووڕه‌كردنی خه‌ڵك كێشه هه‌یه، تۆش ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت حیزبێك دروست بكه‌یت، هیچت پێویست نییه، ته‌نیا كێشه‌كانیان بیربهێنه‌ره‌وه تا تووڕه‌بن. خۆ شاسوار هیچ ناكات، ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبی بۆ دروست كردووه تا بیڵێت، خه‌ڵك به فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆی ده‌یڵێت!
خۆ پێشتریش گۆڕان هیچی نه‌ده‌كرد، ته‌نیا خه‌ڵكی تووڕه ده‌كرد و سوودی له تووڕه‌ییه‌كه‌یان وه‌رده‌گرت. له‌م وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتییانه هه‌رگیز به زمانی نه‌رم و گفتوگۆ و دیالۆگ، خه‌ڵكیت پێ كه‌سب ناكرێ و هه‌میشه ده‌بێت تووڕه‌یان بكه‌یت تا له خۆتیان خڕ ده‌كه‌یته‌وه!
دروشمی پۆپۆلیزم به‌هێزترین دروشمی ئێستای كوردستانه، تا پێت ده‌كرێت بدزه، بڕۆ له‌ولاوه جنێو به دزێكی له خۆت كارامه‌تر بده، ئیدی تۆ ده‌بیته پاڵه‌وان. چه‌ندت پێ كرا گه‌نده‌ڵی بكه، به‌ڵام جنێو به كه‌سی له خۆت گه‌نده‌ڵتر بده، ئیدی تۆ پاڵه‌وانیت و خه‌ڵكت به شوێنه‌وه‌یه.
ئه‌وه په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان هه‌یه، وه‌ختی خۆی كاك نه‌وشیروان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ری كرد، چونكه به قه‌ولی خۆی "له به‌رامبه‌ر پاره و سامان لاواز بووه و له تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی گۆڕان ده‌رنه‌چوو!"، جا ئه‌و براده‌ره داوای تاپۆكردنی ئه‌و ڤێلایانه‌ی كردبوو له سه‌رخۆیان كه په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی خوله‌كه‌یان بۆی دابین كردبوون! كه‌چی ئێستا ڕۆژ تا ئێواره جنێو به ده‌سه‌ڵات ده‌دات و به گه‌نده‌ڵیان ده‌زانێت!
ئه‌مه‌ی ڕوو ده‌دات كاره‌سات نییه، هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه به كاره‌ساتدا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام ئێستا ئێمه له قۆناغی كه‌ره‌سات داین، كه‌رێتی سبوغ ده‌كرێ و به نرخی شۆڕش ده‌خرێته بازاڕه‌وه! هه‌موو قه‌ره‌باڵغییه‌ك پێی ده‌وترێت ڕاپه‌ڕین، بسووتێنه، بڕووخێنه، بشكێنه، بدڕێنه، هه‌ر پاڵه‌وانیت!
لێره هیچ پۆینتێك نه‌هێڵراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی تاك، تۆ هه‌رچی بكه‌یت، چه‌نده‌ش گه‌مژه بیت و چه‌نده‌ش خراپ و دزێو بیت، هه‌ر تاوان و هه‌ڵه و فاوڵه‌كانت وه‌ك شۆڕشگێڕی بۆ پێناسه ده‌كه‌ن.
لێره كه‌س خراپ نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خراپیش بێت، كه‌س هه‌ڵه نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت "چونكه حكومه‌ت خراپه!" ئیدی هه‌موو شت له‌م ڕسته‌یه‌وه دادگه‌ری له‌سه‌ر ده‌كرێت. سه‌عی مه‌كه تا ده‌رنه‌چیت له قوتابخانه، ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوویت خه‌تای حكومه‌ته! كار مه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌شبوو، به‌س ئه‌گه‌ر پاره‌ت پێ نه‌بوو خه‌تای حكومه‌ته!
ئه‌مه‌ی ڕوو ده‌دات، هه‌ندێكی كاره‌ساته، به‌ڵام به‌شه زۆره‌كه‌ی كه‌ره‌ساته.