كاروانێكی ئەمەریكا چووە ناو خاكی سووریا
K24 - ھەولێر:
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی حكومەتی سووریا "سانا" ، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بەدەیان بارھەڵگری سەر بە سوپای ئەمەریكا لە عێراقەوە چوونە ناو خاكی وڵاتهكهی.
ئاژانسەكە گوتی: "كاروانەكە، كە پێكھاتبوو لە 60 بارھەڵگر و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی یاوەریان بوون بۆ پاراستنیان و سهرجهمیان سەر بە ھێزەكانی ئەمەریكا بوون، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە دەروازەی وەلید لە ناحیەی یەعروبییە لە نزیك سنووری عێراق چوونە ناو خاكی سووریا".
ئاژانسەكە روونیشیكردەوە، ئەو بارھەڵگرانە "پێداویستی سەربازی و لۆجستییان لەخۆگرتبوو و بەرەو بنكە نایاساییەكانی ئەمەریكا دەرۆیشتن لە گوندەكانی دەوروبەری حەسەكە".