سبهی ئهنجوومهنی وهزیران بڕیار لهسهر شێوازی دهستپێكردنهوهی ساڵی نوێی خوێندن دەدات

باشووری کوردستان
ساڵی نوێی خوێندن
ئەنجوومەنی وەزیران
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی خوێندنی باڵا
كۆرۆنا
ڤایرۆس
K24- ھەولێر:
بڕیاره سبهی ئهنجوومهنی وهزیران كۆببێتهوه و بڕیار لهسهر شێوازی دهستپێكردنهوهی پرۆسهی ساڵی نوێی خوێندن بدات.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، سبەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پرسی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
گوتیشی: چەندین پێشنیاز لەلایەن وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کراون و سبەی بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی شێوازی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت.