شارلی ئیبدۆ دووباره كاریكاتێره‌كانی له دژی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی كاریكاتێری "شارلی ئیبدۆ" بڕیاری داوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌و كاریكاتێرانه دووباره بڵاوبكاته‌وه، كه له 2015 له ژێر ناونیشانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاویكردنه‌وه و جیهانی ئیسلامی كاریكاتێره‌كانی به سوكایه‌تیكردن به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام وه‌سفكرد.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی 14 تۆمه‌تبار له دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر نووسینگه‌ی رۆژنامه‌كه و كوشتنی 12 كه‌س له كارمه‌ندانی.
به‌ڕێوبه‌ری نووسین له‌و رۆژنامه كاریكاتێرییه، "بارك فیلیپ" وتویه‌تی: ئێمه هیچ كاتێك پاشه‌كشێمان نه‌كردووه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه كاریكاتێریانه به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌وه‌یه.
ئه‌و وێنه كاریكاتێریانه، پێش پێنج ساڵ رۆژنامه‌كه به ئاماژه‌دان به ناو و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاویكردنه‌وه و له ناوه‌نده‌كانی جیهانی ئیسلامدا له ئاستی میللی ناڕه‌زایه‌تی توندیان لێكه‌وته‌وه و به دووریش نازانرێت دووباره بڵاوكردنه‌وه‌یان هه‌مان شه‌پۆلی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی لای موسڵمانان درووست بكاته‌وه.