راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم: پشتیوانی ماكرۆن هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم له دانووستانه‌كان به‌هێزتر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و جگه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق و لایه‌نه عێراقییه‌كان، به جیاش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆبوه‌وه و راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمیش، دڵشاد شه‌هاب، له‌و بڕوایه‌دایه، پشتیوانییه‌كانی ماكرۆن بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانووستانه‌كان به‌هێزتر ده‌كات.
بۆ تاوتوێكردنی پرسی سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24، باسی له لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه كرد.
پوخته‌ی وته‌كانی دڵشاد شه‌هاب:
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، فه‌ره‌نسا به روونی پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو، به تایبه‌تی دوای راپه‌ڕین، فه‌ره‌نسا پشتیوانێكی به‌هێزی ده‌ركردنی بڕیاری 688ی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین بوو له هه‌رێمی كوردستان. دواتر فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام پشتیوانی بۆ درووستبوونی كیانێكی یاسایی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و جگه له‌وانه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كی دوو قۆڵی له نێوان فرانسوا میتران و دواتریش هۆلاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له دیسه‌مبه‌ری 2017دا فه‌ره‌نسا ده‌رگای ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی شكاند، كه به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پێنرابوو، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بانگهێشت كرد بۆ كۆشكی ئه‌لیزێ و هه‌موو ئه‌و كارانه زنجیره‌یه‌كی دابڕاو نین له یه‌ك.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ دابڕان و گۆشه‌گیركردنی هه‌رێمی كوردستان نین. ئه‌مڕۆ ئه‌وه به روونی بۆ هه‌موولایه‌ك دووپاتكرایه‌وه. جیا له‌وه‌ش ئه‌م پشتیوانییه په‌یامه بۆ ناوخۆی عێراقیش، كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی یاسایی پشتیوانی لێده‌كرێت.
پێش ماوه‌یه‌ك، وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و وه‌زیری به‌رگری به فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشت كرد بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دیداره‌ی ماكرۆن ئاماده بێت، چونكه له‌به‌ر كه‌می كات، ماكرۆن ده‌رفه‌تی نه‌بووه بێته هه‌رێمی كوردستان و هاوكات باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نساش له به‌غدا به فه‌رمی بانگهێشت نامه‌ی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناردووه، به سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، بڕیاره ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌و سه‌ردانه هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و له ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا دێته هه‌ولێری پایته‌خت.
له‌و نێوه‌دا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، كه‌سانێك هه‌بن، جا رۆژنامه‌نووس بن، یان شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی و نه‌خواسته سیاسی بن، حه‌ز به بچووككردنه‌وه‌ی وڵاتی خۆیان بكه‌ن و دژی ئه‌وه بن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان دیداری له‌و جۆره‌ی هه‌بێت.
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه له هیچ مۆدیلێكدا نییه له دنیا خه‌ڵك هه‌بێت دژی وڵاتی خۆی بێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كرا، په‌یامێكی روون و ئاشكرا بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك. فه‌ره‌نسا وڵاتێكی كاریگه‌ره و پێشڕه‌وی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
ئه‌و په‌یامه‌ی ماكرۆن زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه، پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی بوو له كاروباری ناوخۆی عێراق و ئه‌و دوو خاڵه‌ش له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانن.
به دانانی ئاڵای كوردستان له به‌غدا، له كاتێكدا هه‌ندێك لایه‌ن لانیكه‌م ئه‌گه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستانیش نه‌بێت، بۆ كه‌ركووك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، ئاڵای كوردستان هه‌بێت، په‌یامێكی گرنگه كه ئه‌م ئاڵایه به‌شێكه له‌و سه‌روه‌رییه‌ی عێراق، كه ماكرۆن جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، به‌ڕای خۆم دانانی ئه‌و ئاڵایه له به‌غدا كاریگه‌رتره تا له كۆشكی ئه‌لیزێ و ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاند، كه جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و فیدراڵییه و ئاڵای هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت هه‌بێت و جیهانیش به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات، كه خاوه‌نی سیستمێكی فیدراڵی بێت.
هاوكات ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه كه دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئارادایه و پشتیوانییه‌كانی ماكرۆن له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بێگومان كاریگه‌ری ده‌بێت و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات.