ئه‌مه‌ریكا "ناتۆ" یه‌كی دیكه دروستده‌كات
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مریكا
واشنتۆن ئامانجی خوازیاری دروستكردنی سیستمێكی به‌رگری نوێیه كه مۆركێكی ره‌سمی له‌خۆبگرێت له نێوان زه‌ریای ئه‌تله‌سی و هندی، ئه‌ویش به له‌خۆگرتنی هێزی به‌رگری هیندستان و ژاپۆن و ئوسترالیا، كه به هێزی چوارینه ده‌ناسرێت و هاوشێوه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌سی (ناتۆ).
ئه‌م زانیارییانه رۆژی 2ی ئه‌یلول له لایه‌ن به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بۆ رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی، ئاشكرا كراوه.
ستیڤن بیگۆن بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه "ئامانجی ئه‌مه‌ریكا كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌یه له ناوچه‌كه كه پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ دروستكردنی قه‌ڵایه‌كی به‌رگری دژی چین و دروستكردنی كۆتله‌یه‌كی ره‌خنه‌گر ده‌رباره‌ی به‌هاو به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م لایه‌نانه به‌شێوه‌یه‌ك كه دواتر ببێته هۆی راكێشانی ده‌وڵه‌تانی زیاتری زه‌ریای هندی و ئه‌تله‌سی له ناوچه‌كه و هه‌تا سه‌رتاسه‌ری جیهان".
ئه‌و ده‌ڵێت: "هه‌قیقه‌ته‌ن، ناوچه‌ی هندی - ئه‌تله‌سی، له‌رووی ستراكچه‌رێكی به‌هێزی فره حه‌مسه‌رییه‌وه هه‌ژاره".
باسی له‌وه‌كردووه ناوچه‌كه هیچ هاوبه‌شێكیان نییه له ناوخۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا، وتیشی: "پێموایه زۆربه‌ی كات به‌هێزترین دامه‌زراوه له ئاسیادا تێروته‌واو نییه و به‌دڵنیایش راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتییه چوار قۆڵییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تێر و ته‌واو ماویه‌تی".
بیگۆن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بێگومان سه‌ره‌تا ناتۆ-ش به‌و شێوه‌یه و به پێشینه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ساده‌و ساكار ده‌ستی پێكرد، ژماره‌ی وڵاته‌كان له سه‌ره‌تادا كه‌م و هه‌ڵبژاردنه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه بووه.
بیگۆن هۆشداریدا له‌وه‌ی كه واشنتۆن له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆی پابه‌ندی ده‌مێنێته‌وه به ناتۆ-وه له زه‌ریای هێمن و وتیشی: "تا ئێستا هیچ ده‌وڵه‌تێك وێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند نییه به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه".
ریتشارد فێرما باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له هندستان له وتووێژێكیدا له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه كه رێكخه‌ری سه‌كۆی هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا- هندستانه، ئاماژه‌ی به زۆر كاری پێكه‌وه‌یی واشنتۆن و دلهی كردووه. بۆیه بیگۆن ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێت كه هه‌ر سه‌ركرده‌كانی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته‌كه له نیودلهی پایته‌ختی هندستان له‌ناوه‌ڕاست یان كۆتایی پایز كۆببنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌شێت به به‌شداری ئوسترالیا مانۆڕی مالایار-ی ده‌ریایی هند بكرێت وه‌ك نمونه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ره‌و كوتله‌یه‌كی به‌رگری ره‌سمی تێر‌و ته‌واو، وتیشی: "هندستان به‌روونی خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه بانگهێشتی ئوسترالیا بكات بۆ به‌شداری له مانۆڕی مالایا-ی ده‌ریایی كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گره‌تنی هاتووچۆ و پاراستنی ده‌ریایی له هه‌ردوو زه‌ریای هندی و ئارام".
له ساڵی 1992ه‌وه ساڵانه مانۆڕی سه‌ربازی كه‌نداوی به‌نگال- هندستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هندستانه‌وه و له ساڵی 2015ه‌وه ژاپۆن-یش به‌شداری ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتێكی مانگی ته‌مموزی 2020 ی په‌یمانگای تانك لۆی "بۆ یه‌كه‌مینجاره ئوسترالیا به‌شداری مانۆڕی مالابار بكات، پێشتر چین به‌شداری كردووه به‌ڵام به‌هۆی بانگهێشتنه‌كردنی هندستانه‌وه په‌كین پاشه‌كشێی كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی به ئاشكرا ئاره‌زووی بانگهێشتكردنی كانبێرا (ئوسترالیا) ده‌كات بۆ به‌شداری".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی (ناتۆ)یه‌و چوار وڵات (ئه‌مه‌ریكا و هندستان و ئوسترالیا و ژاپۆن) له‌خۆده‌گرێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆریای باشور و ڤێتنام و نیوزله‌ندا په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن و له ئاینده‌ی دووریشدا فلیپین و سه‌نگاپۆره.