دوای دوو كاتژمێر له‌ مردنی ئافرەتێك زیندوو دەبێتەوە

پێش ناشتنی بینی ئافرەتەكە چاوەكانی كردەوە

K24 - ھەولێر:

بەڵێندەرێكی ناشتنی مردووان له‌ ته‌رمخانه‌یه‌كدا لە ویلایەتی "میشیگان" ئەمه‌ریكی، دوای ئەوەی خەریك بوو ئافرەتێك بنێژێت، بینی ئافرەتەكە بە ئاگاھاتەوە و نەمردووە.

پیاوەكە سەری سووڕما كاتێك بە ماوەیەكی كەم پێش ناشتنی بینی ئافرەتەكە چاوەكانی كردەوە.

ئەو ئافرەتە، ناوی "تایمشا بۆشامب"ە بەدەست ئیفلیجی مێشكی دەیناڵاند و دووچاری تەنگژە بوویەوە و بەو ھۆیەوە بانگی پیاوانی فریاكەوتن كرا و ئەوانیش مردنی ئافرەتەكەیان راگەیاند.

دوای ئەوەی پیاوانی فریاكەوتن ھەوڵی چارەسەركردنیاندا، ھیچ "شوێنەوارێكی ژیانیان" لەو ئافرەتەدا بەدی نەكرد؛ بۆیە بە فەرمی مردنی ئەویان راگەیاند.

بەڵام دوای دوو كاتژمێر، كاتێك بەڵێندەری ناشتنی مردووان ئامادەكاری دەكرد بۆ ناشتنی، بۆی دەركەوت بۆشامب ھەناسە دەدات و چاوەكانی كردەوە.

سەرچاوە:  Dailymail