له‌سه‌دا 71 ـی كرێكارانی سلێمانی گرێبەستییان لەگەڵ خاوەن كار نییە
K24 - سلێمانی:
بە گوێره‌ی ئامارێک كه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، لە ھەرێمی كوردستان زۆرینەی ئەو كرێكارانەی لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن دەستبەر نەكراون، بۆ نموونە 71%ی ئەو کرێکارانەی لە پارێزگای سلێمانی کار دەکەن، ھیچ گرێبەستێکیان لەگەڵ خاوەن کارەکانیان نییە. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ياساكانه و ده‌بێت مافى كرێكار پارێزراو بێت.
به‌دواداچوونه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه چه‌ند كۆمپانيايه‌كى كه‌م، كه به‌په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن گرێبه‌ستى كار بۆ كرێكاره‌كانيان ده‌كه‌ن و زۆربه‌يان به‌هۆى خزمايه‌تيه‌وه گرێبه‌ست بۆ كرێكاره‌كانيان ناكه‌ن، چونكه له‌رێگه‌ى خۆيانه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ركار.
ساڵى رابردوو لە هەرێمى کوردستان 38 کرێکار لەکاتى کارکردن‌دا، بە هۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە، لە پارێزگای سلێمانیش زۆرترین كرێكار بوونەتە قوربانی، كە 19 کرێکار بوونە و لە پارێزگای هەولێر 11 کرێکار و لە پارێزگای دهۆکیش 8 کرێکارلەسەر کارەکانیان بە هۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.