ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری پزیشكی دەگەیەنێتە رۆژئاوای كوردستان

مانگی سووری كوردی: جگه‌ له‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هیچ رێكخراوێك له‌م دۆخه‌ قورسه‌دا هاوكاری رۆژئاوای نه‌كردووه‌
kurdistan24.net

K24 - دهۆك:

له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و به‌ گوێره‌ی داواكاری و پێداویستییه‌كان، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كرد.

ئەو كاروانە ھاوكارییە له‌ چه‌ندین جۆری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی پێكهاتووه‌، كە بەپێی خواستی مانگی سووری كوردی بووە.

له‌و باره‌یه‌وه‌، رێكخراوی مانگی سووری كوردی لە رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، جگه‌ له‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هیچ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌م دۆخه‌ قورسه‌دا هاوكاری رۆژئاوای نه‌كردووه‌.

ئەمەش دەیەمین جارە ھاوكاری رێكخراوی بارزانی دەگەیەنرێتە رۆژئاوای كوردستان.