وڵاتێکی عەرەبی پشتگیریی خۆی بۆ رێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات دەربڕی
K24- هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی بەحرەین لەسەر زاری سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، بەحرەین رێگە بە گەشتی ئاسمانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمانی بەحرەین کراوە دەبێت بۆ هەر گەشتێکی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
پێش بەحرەین، سعوودییەش، هەمان بڕیاری لەبارەی رێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان دا.
مانگی رابردوو، ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان واژۆ کرد و ئەمەش کاردانەوەی جیاوزی لێکەوتەوە.
AFP