تویژینه‌وه‌یه‌ك: ڤاكسینه رووسییه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN" له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌نجامه‌كانی له گۆڤاری زانستیی "The Lancet" بڵاوكراونه‌ته‌وه، زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ڤاكسینه رووسییه‌كه‌ی "Sputnik V"ـی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و جگه له چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سووك هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرڤ نییه و شیاوی به‌كارهێنانه.
زانایانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه كه ئه‌و پرۆسه‌یان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه ئه‌نجامداوه، كه ڤاكسینه رووسییه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرتووه، ته‌نیا تایه‌كی سووكیان هه‌بووه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ته‌ندروستییان نه‌بووه كه جێگای مه‌ترسی بێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، ڤاكسینه‌كه ئه‌نجامی باشی به‌ده‌سته‌وه داوه و توانایه‌كی به‌هێزی بۆ درووستكردنی دژه ته‌نه‌كان له له‌شی تووشبوواندا هه‌یه و توانای به‌رگری له‌ش به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه به‌هێز ده‌كات.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخسووه، ئاستی توانا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژه ته‌نه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه هاوتای ئاستی به‌رگری به‌هێزی ناو له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو رووسیا داهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای راگه‌یاند، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌گه‌لێك بووه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كانه‌وه.
H.B