لە بەغدا ھێرش كرایە سەر ھێزەكانی ئەمەریكا

وێنە و ڤیدیۆی ساتەوەختی ھێرشەكە بڵاوكرایەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو جارێكی دیكە لە بەغدا ھێرش كرایە سەر كاروانێكی سەربازانی ئەمەریكا و چەند میدیایەكیش وێنە و ڤیدیۆی ساتەوەختی ھێرشەكە بڵاودەكەنەوە.

میدیاكانی نزیك لە حزبوڵڵای عێراقی، وێنە و ڤیدیۆی بە ئامانجكردنی كاروانێكی ھێزەكانی ئەمەریكای بڵاوكردووەتەوە لەسەر رێگەی خێرای شوعلە لە بەغدا.

میدیاكانی عێراق ئاماژەیان بەوەكردووە، ئۆتۆمبیلەكە ھاوكاری لۆجستی بۆ ھێزەكانی ئەمەریكا بردووە و لە ئەنجامدا پۆلیسیكی فیدرالی بریندار بووە.

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە، ئەو كەسانەی ھێرش دەكەنە سەر ھێزەكانیان لە عێراق، كەسانی لە یاسا دەرچوون.

ئەوە لە كاتێكدایە كە بەشێكی لایەنەكانی شیعە و گرووپە میلیشیاكان داوای دەرچوونی ھێزەكانی ئەمەریكا دەكەن لە عێراق. لەم چەند رۆژەی دواییشدا ھێرشكردنە سەر ھێزەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق زیاد بووە.