كڵۆپ رازیبوو ئه‌م یاریزانه‌ی خۆی به بارسێلۆنا بفرۆشێت
به گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا دواجار یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول رازیبوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری ڤیناڵدۆم بێت، له به‌رامبه‌ردا تیاگۆ ئالكتارا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه رووده‌كاته لیڤه‌رپوول.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: لیڤه‌رپوول ره‌زامه‌ندی كڵۆپی وه‌رگرت و نرخی فرۆشتنی جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆمی بۆ بارسێلۆنا به 16 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووه.
ڤیناڵدۆمی ناوه‌راستكاری لیڤه‌رپوول پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆناڵد كومان یاری كردووه و ئێستا ئه‌و یاریزانه به‌شێكه له پرۆژه نوێیه‌كه‌ی راهێنه‌ری بارسێلۆنا، رۆناڵد كومان ده‌یه‌ویت به گواستنه‌وه‌ی ڤیناڵدۆم قه‌ره‌بووی رۆیشتنی راكیتیچ و ڤیدال بكاته‌وه.
جۆرجینۆ ڤیناڵدۆمی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول 187 یاری كردووه، 19 گۆڵ و 16 ئاسیستی هه‌یه و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت، یانه ئینگلیزییه‌كه ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه نه‌یفرۆشێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌توانێت به‌خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت.