ئه‌مڕۆ 2 یاریزانی بارسێلۆنا ماڵئاواییان له هاوڕێیه‌كانیان كردووه
.jpg)
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دوو یاریزانی بارسێلۆنا ماڵئاواییان له هاوڕێیه‌كانیان كردووه و سبه‌ی هه‌ردووكیان به‌ره‌و خولی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌ون و ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه، هه‌ردووكیشیان ئه‌مڕۆ ماڵئاواییان له یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا كردووه.
رۆناڵد كومان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به یانه‌ی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به لویس سوارێز و ئارتورۆ ڤیدال كرد كه یانه‌یه‌كی دیكه بۆخۆیان بدۆزنه‌وه و به‌شێك نابن له پرۆژه نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا.
لویس سوارێز سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و ئا‌یاكس داواكرا بوو، دواجار به گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس رازیبووه و له‌گه‌ڵ كریستیانۆ و دیبالا ده‌بێته سێكوچكه‌ی نوێی یوڤی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری چیللی له لایه‌ن ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان داوا كراوه و سبه‌ی دووشه‌ممه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی گه‌شتی میلانۆی ئیتاڵیا ده‌كات.
سوارێز و ڤیدال هه‌ردووكیان له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌یان كۆتایی ده‌هات، سوارێز له كۆی 283 یاری، 198 گۆڵ و 109 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كردووه.
له به‌رامبه‌ردا ڤیدال 96 یاری كردووه، 11 گۆڵ و 10 ئاسیستی هه‌بووه.
