په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له دژی توركیا كۆ ده‌بێته‌وه
K24 - ھەولێر:
بڕیاره په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی ره‌فتاره‌كانی توركیا له رۆژئاوای ده‌ریای ناوه‌ڕاست كۆببێته‌وه و سه‌پاندنی سزای ئابووری ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكانیان ده‌بێت.
كۆستاس مافرێدس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا چاودێری بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌كات و بڕیاره به به‌شداریی و ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ته‌واوی وڵاتان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆببێته‌وه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه بڕیاریك به‌رامبه‌ر بە ره‌فتاره‌كانی توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئه‌وروپا بڕوای وایه جگه له پرۆتستۆكردنی ره‌فتاره‌كانی توركیا، ره‌نگه پرسی سه‌پاندنی سزای ئابووریش به سه‌ر ئه‌و وڵاته تاوتوێبكرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری دابوو لەوەی ئه‌گه‌ر توركیا كێشه و ململانێكانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا به ئاشتیانه له‌گه‌ڵ یۆنان چاره‌سه‌ر نه‌كات سزا به‌سەریدا دەسەپێنرێت.