نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتی له چه‌ند وڵاتێك ده‌دات
K24 - ھەولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس یاداشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كردووه و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه له مه‌ترسی بڵابوونه‌وه‌ی برسیه‌تی و هه‌ره‌سهێنانی ئاسایشی خۆراك له‌چەند وڵاتێكدا، كه شه‌ڕو ململانێ ته‌نگی به خه‌ڵكه‌كانی ئەو وڵاتانە هه‌ڵچنیوه.
گۆتێرێس ئاماژه‌ی به ناوی هه‌ر یه‌ك له یه‌مه‌ن، باشووری سوودان، باكووری رۆژئاوای نێجیریا و كۆماری كۆنگۆی دیموكرات كردووه، كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتیدان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری پرۆگرامی خۆراكی جیهانی، دێڤید بێزلی رایگه‌یاندووه، ئه‌و كەسانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن، ژماره‌یان له 50 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕیوه.