یۆنان زه‌نگی به‌رپاكردنی جه‌نگ له دژی توركیا لێده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌دۆنیس جۆرجیادس، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی یۆنان رایگه‌یاند، ئه‌سینا له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی جه‌نگ له‌گه‌ڵ توركیا ناترسێت، كه به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆزی تێكه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی گریك ستی تایمز "Greek City Times"ی یۆنانی، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی "THEMA 104" ئه‌و وه‌زیره‌ی یۆنان دووپاتیكرده‌وه، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا به‌رده‌وام به خه‌یاڵی به‌دینه‌هاتوودا ده‌چێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته هاووڵاتیانی تورك زۆر نیگه‌ران بن له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و رووباری خوێن له فه‌ره‌نسا و سووكایه‌تیكردن به ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌م شێوه‌یه، چونكه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه ده‌رچوونه له نه‌ریته دیپلۆماسی و سیاسییه‌كان".
ئه‌و وه‌زیره یۆنانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیچ گومانی تێدا نییه كه ئه‌ردۆغان خواستی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌یه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش هۆشداری دایه ئه‌نقه‌ره، "كه وا بیر بكاته‌وه ئه‌سینا ناتوانێت به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات".
ئه‌دۆنیس جۆرجیادس گوتیشی: هه‌ركه‌سێك وا بیر بكاته‌وه كه یۆنان هه‌ست به ترس ده‌كات هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات و له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا گه‌وره‌ترین ئاماده‌كاریی كه‌شتیگه‌لی یۆنانی له ده‌ریای ئیجه له 35 رۆژی رابردوودا بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌م هه‌نگاوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی توانا جه‌نگییه‌كانی سوپای یۆنان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بێته‌وه و وای له یۆنان كردووه بۆ سیناریۆی گه‌وره‌تر له‌و جه‌نگه ئاماده بێت، كه هه‌ندێك كه‌س بیری لێده‌كه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: یۆنان هیوای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌باربرد كه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون له‌ژێر فشاره‌كانی هاتوهاواری توركیا ده‌ڕووخێت، گوتیشی: ئێستا توركیا رووبه‌ڕووی كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: "به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی تورك د‌رك به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌و هه‌موو ره‌فتارانه‌ی توركیا زیان به ژیانی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت".
له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی یۆنان گوتی: "كاره‌كه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه بۆ ئه‌ردۆغان، چونكه توركیا گه‌وره‌وڵات نییه وه‌ك هه‌ندێك كه‌س بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، وڵاتێكی به‌هێزه و شایه‌نی رێزلێگرتنه و تاهه‌تایه دراوسێمانه، به‌ڵام ئێمه لێی ناترسێین.. و ناكه‌وینه ژێر باری هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و سازش له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ین كه هی خۆمانه".
داواشی له وڵاتی توركیا كرد، د‌رك به‌و راستییه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی باش و ئاشتییانه چاوه‌ڕێی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات بكات.
H.B