وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق: ئێمه یه‌كه‌م وڵات ده‌بین له هاورده‌كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانه‌وه بڕیاری سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر درا، عێراق یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت له گه‌یشتن به‌و ڤاكسینه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌میمی گوتی: "هاورده‌كردنی هه‌ر ڤاكسینێك به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌وه‌ستێته سه‌ر دانپێدانانی جیهانی و دڵنیایی له سه‌ركه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی به بڕێكی زۆر ده‌سته‌به‌ر كردووه، كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆڵه جیهانییه‌كانی چاره‌سه‌ریدا په‌سه‌ندكراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی سووك و مامناوه‌ند و قورسی كۆرۆنا".
ته‌میمی داواشی له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان بن و پێگیری به دووری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه بكرێت.