لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان سهردانی خاڵە سنوورییەکان دهكات
K24- ھەولێر:
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان سەردانی خاڵە سنووریەکانی دەكات و راپۆرتێك لەو بارەیەوە دەداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت.
خاڵە سنووریەکان یەکێکن لە سەرچاوە گرنگەكانی داهات، کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا بایەخ بە رێكخستنەوەی داهاتی خاڵە سنووریەکان دەدات. لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە رێگەی چەند لیژنەیەك سەردانی خاڵە سنووریەکان دەکات و راپۆرتێك لەو بارەیەوە ئامادە دەکات.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی گوتی: حکومەت وەك چۆن چاکسازی لە خەرجیەکاندا دەکات چاکسازی لە داهاتەکانیشدا دەکات. گوتیشی: لیژنەکەمان بە مەیدانی دەچێتە خاڵە سنووریەکان.
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بەسەر چەند گروپێك دابەش دەبن و دواتر راپۆرتی کۆتایی پێکەوە دەنووسنهوه. ئەم راپۆرتەیان بریتی دەبێت لە کێشەی خاڵە سنووریەکان و لە قاچاخچیەتی و هاوردەکردنی خۆراکی ماوە بەسەرچووو و ههر لهو راپۆرتهدا چارهسهری كیشهكانیش دیاری دهكرێن.
یەکێك لە کارنامەکانی کابینەی نۆییەم چاکسازیە لە داهات، لەوانەش خاڵە سنوورییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش چەند بریارێکی بۆ چاکسازی لە خاڵە سنووریەکان دەرکردوە. بهمهش داهاتی خاڵە سنوریەکان زیاد دەبێت و رێگە لە قاچاخچیەتی دەگێرێت و دهروازه سنووریەکان رێكدەخرێنەوە.
لیزا فەلەکەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان وردەکاری زیاتر لە بارەی راپۆرتەکە دەخاتەڕوو: