كێرڤی كۆرۆنا له سلێمانی جارێكی دیكه روو له ههڵكشانه
K24- سلێمانی:
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییه تهندروستییهكان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له سنووری ئهو پارێزگایه زیادی کردووتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاشکراشی کرد، بەشێك لە تووشبووانی کەرکووك، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین روویان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کردووە و لهوێ چارەسەر دەکرێن.
H.B