مەسرور بارزانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی كۆمه‌ڵگه‌ی هێتوت دادەنێت
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 کاتژمێر 12:30 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێورەسمی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی كۆمه‌ڵگه‌ی هێتوت لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەچێت كە دەكەوێتە نێوان دێرەلووك - شیلادزێ.
نه‌خۆشخانه‌ی ھێتوت، نەخۆشخانەیەكی 100 قه‌ره‌وێڵه‌ی دەبێت بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار دروست دەكرێت. رۆژی سێشه‌ممه 8/9/2020 پڕۆژەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەی كۆمەڵگەی ھێتوت، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و خزمه‌تێكی زۆر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات و بۆشایی كه‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ناوچه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه.