سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری نوێی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمان هەڵبژێردران

کوردستان24 ناوەکانیان ئاشکرا دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆک و جێگر و بڕیاردەرێکی نوێی بۆ فراکسیۆنەکە هەڵبژارد.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری نوێی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پێکدێن لە:

- دابان محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆن
- ئاشنا عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن
- جەلال محەمەدئەمین، بڕیاردەری فراکسیۆن

رۆژی پێنجشەممە 27-08-2020 عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی ‏‏سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.

فراکسیۆنی گۆڕان لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستان (45 کورسی) و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (21 کورسی) بە بوونی 12 کورسیی پەرلەمان، سێیەم گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستانە.

 

هـ.ر.