عێراق ده‌رگاكانی به‌ڕووی زیاره‌تكارانی ئێرانی‌دا داخست
K24 - هه‌ولێر:
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی راگه‌یاندووه، رێگه به زیاره‌تكارانی ئێرانی و هیچ زیاره‌تكارێكی دیكه‌ی بیانی ناده‌ن بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی چله‌ی "ئیمام حوسێن " سه‌ردانی عێراق بكه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه، كه دۆسییه‌ی زیاره‌تكردنی چله داخراوه.
مه‌سجدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، باڵیۆزخانه‌ی ئێران، كه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه له عێراق، بێگومانه له‌وه‌ی كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك مه‌ترسیداره، كه نابێت هیچ زیاره‌تكارێكی بیانی به ئێرانییه‌كانیشه‌وه له‌م دۆخه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌دواداچوون و چاودێری بۆ پرسی چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌كات، له‌و پێناوه‌شدا به‌شداری له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه‌دا كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رپرسێكی عێراقیش لێدوانێكی جیاوازی دابێت، ئه‌وا گوزارشت له هه‌ڵوێست و بڕیاری حكومه‌تی عێراق ناكات و ناكرێت جێبه‌جێ بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه پارێزگارێكیش بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: تاكه به‌رپرس له رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن حكومه‌تی عێراقه و حكومه‌ت رایگه‌یاندووه، رێگه به هیچ زیاره‌تكارێك نادات بۆ ئه‌و بۆنه‌یه سه‌ردانی عێراق بكات.