"ئیتۆ كێشه گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات"
ساموێل ئیتۆ هێرشبه‌ری كامیرۆنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر دڵخۆشه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مێسی له بارسێلۆنا ماوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: ئینیێستا باشترین یاریزانه كه هاوشانی یاریم كردووه.
ساموێل ئیتۆ كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز له ریزه‌كانی بارسێلۆنا یاریكردووه له دیمانه‌یه‌كدا كه له زنجیره‌یه‌ك لێدواندا كه له پێگه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: دڵخۆشم كه مێسی كوڕم بڕیاری مانه‌وه‌ی له بارسێلۆنا دا، كارێكی باشی كرد.
ئیتۆ ده‌شڵێت: بارسێلۆنا پێویسته ئه‌و یاریزانانه بگوازێته‌وه كه به‌شێوازی تیكی تاكا یاری ده‌كه‌ن، نابێت پشت به‌و یاریزانانه ببه‌ستێت كه تۆپ له ناوچه‌ی سزای خۆیان بۆ ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر فڕێ ده‌ده‌ن.
ئیتۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بارسێلۆنا نه‌مانی ئه‌و یاریزانانه‌یه كه خوێنی بارسێلۆنایان له ناخدا هه‌یه.
هێرشبه‌ره كامیرۆنییه‌كه گوتیشی: ئێستا مێسی به ته‌نیایه، ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی لێی تێ ناگه‌ن، بارسێلۆنا پێویسته به هه‌مان شێوازی سه‌رده‌می پێشووی كاربكات، ئه‌و یاریزانانه بگوازێته‌وه كه له شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه نزیكن، نه‌ك به هه‌ڕه‌مه‌كی گرێبه‌ستی گه‌وره بكه‌ن.
ئیتۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌ندرێس ئینیێستا باشترین یاریزانه كه له كاروانی وه‌رزشی خۆی هاوشانی یاری كردووه.
ساموێل ئیتۆی ته‌مه‌ن 39 ساڵان دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بردووه‌ته‌وه له كۆی 199 یاری 130 گۆڵ و 40 ئاسیستی كردووه.