به فه‌رمی بریار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌كانی خوله‌كانی عێراق درا
دوای راگیرانی 6 مانگ له چالاكییه‌كانی وه‌رزشییه‌كانی عێراق، سه‌رله‌نوێ بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌كانی سه‌رجه‌م خوله‌كان درا.
عه‌دنان درجاڵ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فیدراسیۆنه وه‌رزشییه‌كان كردووه كه ده‌ست به چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بكه‌نه‌وه.
عه‌دنان درجاڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ره‌زامه‌ندییان له حكوومه‌ت و لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌رگرتووه كه به‌پشتبه‌ستن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان خوله‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
وه‌زیری وه‌رزش و لاوان داوای له سه‌رجه‌م فیدراسیۆنه وه‌رزشییه‌كانی عێراق ده‌كات پلان بۆ رێكخستنه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان دابڕێژن و ده‌رفه‌تی وه‌رزشكردن بۆ گه‌نج و لاوان بڕه‌خسێننه‌وه.
ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری داوه له هه‌فته‌ی داهاتوو پلانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایاب و لاوان و پله‌یه‌كی عێراق رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام هێشتا سیسته‌می به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه روون نییه و پێشبینی ئه‌وه كراوه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا خولی نایابی عێراق به‌شێوازی دوو كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه بچێت.