زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی رۆژانه‌ی ژماره 194ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه له 24 كاتژمێری رابردوودا 24 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له كۆی 5050 پشكنین، 788 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: له 24 كاتژمێری رابردوودا 5 هه‌زار و 50 پشكنین ئه‌نجامدراوه و زۆربه‌یان له دهۆك بووه و كه‌مترینیان له هه‌ڵه‌بجه بووه و له راپه‌ڕینیش هیچ پشكنینێك ئه‌نجام نه‌دراوه. به‌م شێوه‌یه:
هه‌ولێر: 1806 پشكنین.
دهۆك: 2291 پشكنین.
سلێمانی: 740 پشكنین.
گه‌رمیان: 153 پشكنین.
هه‌ڵه‌بجه: 60 پشكنین.
له كۆی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه: 788 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. كه زۆرترینیان له دهۆكه و كه‌مترینیان له گه‌رمیانه و له راپه‌ڕینیش هیچ تووشبوویه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
به‌م جۆره:
دهۆك: 349 كه‌س.
هه‌ولێر: 281 كه‌س.
سلێمانی: 104 كه‌س.
هه‌ڵه‌بجه: 30 كه‌س.
گه‌رمیان: 24 كه‌س.
له باره‌ی مردنیشه‌وه له ئاماره‌كه‌دا هاتووه: 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. زۆرترینیان له سلێمانی بووه. به‌م جۆره:
سلێمانی: 12 كه‌س.
هه‌ولێر: 7 كه‌س.
دهۆك: 3 كه‌س.
راپه‌ڕین: 1 كه‌س.
هه‌ڵه‌بجه: 1 كه‌س.