هه‌ولێر و به‌غدا له‌ رێكه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌

پرسی نه‌وت، بودجه‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌پێشینه‌ی دۆسییه‌كانن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناوه‌ڕۆكی دانوستانه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو و ماوه‌ی به‌رده‌وامی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ئاشكرا ده‌كات.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، هەولێر و بەغدا بۆ رێکەوتن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان زۆر نزیکن.

گوتیشی: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی نەوت، بودجە و دەروازە سنوورییەکان دەکات.

ئەحمەد سەفار ئاشکراشیکرد، رێکەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ یەك ساڵ دەبێت.

 

H.B