كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی داهێنانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
ئۆگور شاهین، سه‌رۆكی كۆمپانیای "Biontech" رایگه‌یاند، به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "Pfizer"ی ئه‌مه‌ریكی توانیویانه ڤاكسینێكی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابهێنن، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نیمچه نموونه‌یی هه‌یه بۆ ئه‌و په‌تایه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "CNN" شاهین گوتی: هاوكاری نێوان ده‌رمانسازانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا له رێگه‌ی كۆمپانیاكانی "Biontech" و "Pfizer" توانیی ببێته هۆی داهێنانی پێكوته‌یه‌كی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ئاماده ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی رێكخراوه‌كان.
شاهین دووپاتیكرده‌وه، ڤاكسینه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نایابی هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و ڤاكسینه زۆر له پێكوته‌یه‌كی ته‌واو كاریگه‌ر نزیكه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نیمچه نموونه‌یی هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه، "وێڕای تێگه‌یشتن له میكانیزمی كاركردن و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی سه‌لامه‌تیی له تاقیكردنه‌وه‌كان كه تا ئێستاش به‌رده‌وامن، ئه‌و ڤاكسینه متمانه‌یه‌كی زۆری به‌ئێمه داوه.. به‌ڵێ، ئێمه دڵنیاین كه به‌رهه‌مێكی سه‌لامه‌ت و جێگای متمانه‌مان به‌ده‌ستهێناوه و باوه‌ڕمان وایه كه ده‌توانین كارامه‌یی ئه‌و ڤاكسینه نیشانی جیهان بده‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه له‌كاتێكی زوودا پێكوته‌كه‌یان ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌كارهێنان به‌ده‌ستده‌هێنێت.
پێشتریش كۆمپانیاكانی "Biontech" و "Pfizer" رایانگه‌یاندبوو، پلانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی 100 ملیۆن پێكوته‌ی جۆری "BNT162" بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌یه و تا ساڵی 2021 ـیش ئه‌و بڕه بۆ ملیارێك و 300 ملیۆن دانه زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئێستا چه‌ندین وڵاتی وه‌ك رووسیا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و چین هه‌وڵه‌كانیان بۆ داهێنانی پێكوته‌یه‌كی دژ به كۆرۆنا چڕ كردووه‌ته‌وه، له‌ناویشیان رووسیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات ڤاكسینه‌كه‌ی به ناوی "سپۆتنیك V" راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك گوزارشتێك له یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، كه له ساڵی 1957 هه‌ڵیدایه بۆشایی ئاسمان.
دوای به‌كارهێنانی پێكوته رووسییه‌كه‌ش، گۆڤاری "زه لانسیت"ـی پزیشكی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "سپۆتنیك V" توانیویه‌تی له هه‌ردوو قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كاندا ته‌نۆڵكه‌ی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌شی هه‌موو ئه‌و خۆبه‌خشانه‌دا درووست بكات، كه پێكوته‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه.
H.B