چاویش ئۆغلو: توركیا لە گۆڕەپان و لە سەر مێزی گفتوگۆدا لە یۆنان بەھێزترە

K24- ھەولێر
مەولود چاویش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتهكهی لە گۆڕەپان و لە سەر مێزی گفتوگۆش لە یۆنان بەھێزترە.
ئهم گوتانهی چاویش ئۆغلو ئهمڕۆ لە میانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا هاتوون و گوتی: لەم ماوەیهی دواییدا، لە میانی رەتكردنەوەی ئەو دەستپێشخەریانەی ھەوڵی لێكتێگەیشتن دەدەن، یۆنان بەشێوەیەكی ئاشكرا ئهوهی سهلماند كە پشتگیری لە گفتوگۆ ناكات.
گوتیشی: "ئەگەر یۆنان بڕوای بەخۆ ھەیە با بێته سەر مێزی دانوستان و بەرامبەر بە ھەموویان بڵێت كه ئهو راستە".
پەیوەندییەكانی نێوان یۆنان و توركیا بەھۆی ناكۆكییەكانیان لەسهر رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لەم چەند ھەفتەی دواییدا گرژی زۆری تێكەوتووە، بە تایبەتی دوای ئەوەی توركیا كەشتی" عروج رەئیس"ی ناردە ئەو ناوچەیە بە مەبەستی كنە وگەڕان بەدوای غاز و نەوتدا و لایەنی یۆنانیش ئەو ناوچەیە بە بەشێك له كهناراوهكانی خۆی دهزانێت.