به فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكی خولی نایابی عێراق دیاریكرا
به فه‌رمی ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق واده‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی 2020 ـ 2021ـی خولی نایابی عێراق دیاریكرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆژی 25ـی مانگی داهاتووی بۆ ده‌ستپێكردنی خولی نایابی عێراق ده‌ستنیشانكرد و بڕیاریش درا یارییه‌كانی خولی لاوانیش له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌بچێت.
فیدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له رۆژانی 29 و 30ـی ئه‌م مانگه تیروپشكی خولی نایابی عێراق و جامی عێراق راده‌كێشرێت و جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه خولی ئه‌م وه‌رزه به شێوازی دوو قۆناخ به به‌شداریی 20 یانه به‌ڕێوه‌بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بڕیاردرا له رۆژی 1/11ـی ئه‌مساڵ یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ به‌شداریكردن له خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌ستپێبكات.