سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكرێت په‌رله‌مان به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه له هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی كوردستان بكرێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پابه‌نده به‌وه‌ی به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆ لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون پێكبهێنێت.
له‌باره‌ی بابه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردنیش له یه‌كێك له په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی: ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كمان بۆ لێكۆڵینه‌وه كردن له‌و بابه‌ته پێكهێناوه و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌شمان راسپاردووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی بخاته به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه، تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه بكرێت و دواجاریش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌به‌ر رۆشنایی راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بڕیاری خۆی ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌رله‌مان هه‌فتانه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، سه‌باره‌ت به ئاماده‌نه‌بوونی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانیش له دانیشتنه‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی كرده‌وه، ته‌نها له‌كاتی كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكان پێویستمان به ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی په‌رله‌مانتاران هه‌یه، ئه‌گینا له‌كاتی تاوتوێكردنی پرس و پڕۆژه‌كان ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران هه‌رچه‌ندێك بێت په‌رله‌مان كاری خۆی ده‌كات.
H.B