سبه‌ی كازمی ده‌گاته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی سبه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات و پرسه جێبایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌ولێر له كاتێكدایه پرۆسه‌ی دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه.
هاوكات پرسی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن به تایبه‌تی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سیستمی هه‌ژماركردنی ده‌نگی هاووڵاتیان له یه‌ك بازنه‌یی پارێزگاكانه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ فره بازنه‌یی و لایه‌نه سیاسییه‌كان له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
سه‌ردانی مسته‌فا كازمی دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌مجاره دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات.