له دادگاكانی عێراق ده‌وام ئاسایی ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، بڕیاریدا له‌به‌ر پێویستی و راپه‌ڕاندنی كاروباری هاووڵاتیان ده‌وام له سه‌رجه‌م دادگاكانی وڵات ئاسایی بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، له رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌وام ئاساییده‌كرێته‌وه و هاوشێوه‌ی پێش هاتنی كۆرۆنا فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌وامیان تێدا ده‌كرێت.