تره‌مپ ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق كه‌مده‌كاته‌وه‌

زیاتر له‌ دوو هه‌زار سه‌رباز ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانیان

K24 – هه‌ولێر:

ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئەمه‌ریکا بڕیاری دا لەم مانگه‌دا ژمارەی هێزەکانی لە عێراق بۆ 3000 سەرباز کەمبکاتەوە.

جەنەراڵ کێنیث مەککێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، رایگەیاند بڕیاری کەمکردنەوەکە بەهۆی "بڕوابوونی ئێمەیە بە زیادبوونی توانای هێزە عێراقیەکان کە بتوان بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەرکەکانیان راپەڕێنن".

گوتیشی: "بەڕاوێژ و هه‌ماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقی و هاوبەشکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بڕیارمان دا بە کەمکردنەوەی ئامادەبوونی هێزەکانمان لە 5 هه‌زار و 200 سه‌ربازه‌وه‌ بۆ 3000 سەرباز لە مانگی ئەیلولدا". 

هەروەها جەنەڕاڵ مەکێنزی رایگەیاند کە ئەمه‌ریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی هێزە عێراقیەکان.

تاوەکو ساڵی 2018، نزیکەی 5هه‌زار و 200 سەربازی ئەمه‌ریکا لە عێراقدا بوونیان هەبوو، کە بەشێکی زۆری هێزەکانی هاوپەیمانیان لە دژی داعش پێکدەهێنا کە ژمارەیان دەگەیشتە 7 هه‌زار و 500 سه‌رباز، بە پێی گووتەی بەرپرسانی ئەمه‌ریکی.